کەرکووک نیوز
لەکۆی 150 هەزاری پشکی پارێزگاکان بۆ دامەزراندنی دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان بەشێوەی گرێبەست کە لەبودجەدا بڕیاری لەسەر دراوە، پارێزگای کەرکووک زیاتر لە 7 هەزاری بەردەکەوێت. ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەڵێت، لەو شێوازی دابەشکارییەی لە کەرکووک بڕیاری لەسەر دراوە، مافی کورد کەمتر لەبەرچاو گیراوە و هەربۆیە گۆڕانکاری تێدا دەکەن.
ئەحمەد کەرکووکی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک ئەمڕۆ شەممە بە پەلەنیوزی ڕاگەیاند: "دوای پەسندکردنی بودجەی عێراق بڕیاردرا بە دامەزراندنی 150 هەزار کەس بە شێوەی گرێبەست لە سەرتاسەری عێراق، لەو ژمارەیەش 7 هەزار و 304ـی بەر کەرکووک دەکەوێت."
ئەحمەد کەرکووکی گوتیشی: "ئەمڕۆ شەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەندا یەکەم خوێندنەوە بۆ ئەو بابەتە دەکەین و گفتوگۆ لەبارەی شێوازی دامەزراندنەکە و پشکی قەزا و ناحییەکان دەکەین".
8 بینین