بیرە نەوتەکانی کەرکووک مەترسی وشکبوونیان لەسەرە

له‌لایه‌ن: - کەرکوک نیوز کەرکوک نیوز - به‌روار: 2026-01-12
بیرە نەوتەکانی کەرکووک مەترسی وشکبوونیان لەسەرە
هەواڵەکانی کەرکوک

بیرە نەوتەکانی کەرکووک مەترسی وشکبوونیان لەسەرە

بیرە نەوتەکانی شاری کەرکووک مەترسی وشکبوونیان لەسەرە، بەگوێرەی زانیارییەکان کێشەکەیان دەمارە نەوتییەکانە، ئەو دەمارانەی لە قوڵایی زەویدا سەرچاوەی نەوتی بیرەکانن.

نەخۆشبوونی دەمارەکان بەهۆی پاڵاوتنی پاشماوە

لەبارەی وشکبوونی ئەو بیرەنەوتانە ئەندازیارێکی نەوت دەڵێت: بەهۆی ئەوەی لە ساڵانی 90ەکان پاشماوەی پاڵاوتنی نەوت دەکرایەوە ژێرزەوی، دەمارەکان نەخۆش کەوتوون و دەبێت لەژێر خاکدا چارەسەر بکرێن.

گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیای بی پی بەریتانی

لەلایەکی دیکە، هەر سەبارەت بەهەمان کێشە پارێزگاری کەرکووک ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە لەگەڵ کۆمپانیای بی پی بەریتانی گرێبەستکراوە بۆ بوژاندنەوەی کێڵگە نەوتییەکان.

مەترسیی جددی ڕووبەڕووی کێڵگەکان

دەمارە نەوتییەکانی کەرکووک لاواز بوون و مەترسی جددی ڕووبەڕووی کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک بوونەتەوە. ئەگەر دەمارە نەوتییەکان نەبوژێندرێنەوە، ئەگەری وشکبوونی بەشێکی بیرەنەوتەکانی کێڵگەکانی کەرکووک ئەگەرێکی چاوەڕوانکراو دەبێت.

دابەزینی بەرچاوی بەرهەمهێنان

بە نموونە لە ساڵانی هەشتاکان و بەپێی ئامارەکانی کۆمپانیای نەوتی باکوور، بیری نەوت هەبوە تەنها خۆی 120 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە بەرهەمەکەی بووە، بەڵام ئێستا بە تەواوی کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک ڕۆژانە 245 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمیان هەیە. ئەم دابەزینە نیشانەی قەیرانی بەرهەمهێنان دەدات و پێویستی بە هەنگاوی خێرا بۆ بوژاندنەوەی کێڵگەکان هەیە.